وەقفی یەتیمەکان راپۆرتی چالاکیەکانی لە مانگی تشرینی یەکەم و دووەم بڵاو دەکاتەوە
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان کە لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات راپۆرتی چالاکیەکانی لە مانگی تشرینی یەکەم و دووەم بڵاو کردەوە.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە و لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات راپۆرتی چالاکیەکانی لە مانگی تشرینی یەکەم و دووەم بڵاو کردەوە. رەجەب بۆزقورت ئەندامی دەستەی کارگێڕی وەقفی یەتیمەکان راپۆرتەکەی بڵاو کردەوە.
ناوبراو دەست نیشانی کرد کە لەو دوو مانگەدا لە ناو وڵات بە نرخی ١ ملیۆن و ٤٠٣ هەزار و ٤١٠ لیرەی تورکی و لە دەرەوەی وڵات ٨ ملیۆن و ٦٨٧ هەزار و ٥٠٠ لیرەی تورکیا هاوکارییان دابەش کردووە کە بە کۆی گشتی دەکاتە ١٠ ملیۆن و ٩٠ هەزار و ٩١٠ لیرەی تورکی.
بە پێی راگەیەندراوەکە لە دەرەوەی وڵات هاوکارییەکان لە وڵاتانی ئەفریقا و یەمەن، فەلەستین، تورکستانی رۆژهەڵات و ئەفغانستان دابەش کراوە.
بۆزقورت لە بەردەوامی سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد بەهۆی پشتگریان لە وەقفەکە و جەختی لەوە کرد کە بۆ بەردەوامبوونی چالاکیەکانیان چاوەڕوانی پشتگری خێرخوازەکانن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.